سێحری چاوه‌كانت، له هێلانه‌ی شه‌كه‌تی جه‌سته‌مدا،
ئهمگووشێ به خۆیه‌وه و دوا رۆژێكی ئێجگار ته‌ماویه ئه‌م ئه‌وینه.
*
سانایه فرمێسك نه‌ڕژێ و
تاقه‌تی پڕ شه‌رمی ئه‌م ته‌نیاییه‌ش،
سێداره‌ی دابڕانێكی ئه‌به‌دییه.
*
جا جیكهڵدانی ئه‌م هه‌رێمه،
با هاوارێكی خنكاو بێ و
تۆیش له پشت په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌ننای چاوه‌كانمه‌وه،
بسڕیته‌وه پیاوه‌تی ڕووبار و
مه‌رگ ئاوێته‌م بێته‌وه.
برچسب:
نویسنده: مهدی طاهری