خرید بک لینک


هی رفیق!

2 لاپه‌ڕه‌م بۆت نووسی.

backspaceم لێدا و هه‌مووم د ۆ ڕ ا ن د.

خۆ ئه‌زانم ئێره نابینی... ره‌نگه ئێجگار دره‌نگ بیبینی.

به‌ڵام سه‌رم سوڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕه كورده.

له‌م شاره بێ تۆ كه‌وتووم.

هه‌ر ئه‌م چوارچێـــــــــــــــــــــــــــــــــوه شك ئه‌بم.

***

لاپهڕهیهكیتر و ...

ئه‌رێ چه‌ند وشه بــــــــــــــڕووخــــێـــنــــــــــــــم تا قاقای پێكه‌نینه‌كانت؟

هه‌سته وه‌ره...

گوێم

با

له

ماسینی

ئارزووهكانت بێ... تۆیش له سییه‌كانی م ن ...

جا پێكه‌وه

ته‌قینه‌وه‌مان بێ.

***

به لای مه‌قه‌ڕمان تێپه‌ڕ ئه‌بم و داخراوه.

كچانی نیگاركێش تێپه‌ڕ ئه‌بن و

نه‌قشی...

ئه‌رێ چه‌ند وشه بۆ یاد كردنه‌وه‌ی یادی تهرحهكانت؟

وه‌ك رۆیشتنی بێ ماڵئاواییت... له ناكاوت...

هیچ ناڵێم.

برچسب: نویسنده: مهدی طاهری تاريخ: چهارشنبه 17 شهريور 1395 ساعت: 13:47

صفحه بندی