تۆ ئەڤین بووی. ئیمان بووی. بەڵام دڕەندەییت، ( ازئەو نیلوبلاگیش تەنیا بەرامبەر من) ، ژان بوو. برین بوو. خەسار بوو. سووتان بوو. برژان بوو.
ناردمیە سوپای جەنگ.
بەر ھێرشی فەرامۆشیم خستی.
بێھێز بووی. لاواز بووی.
فەرامۆشی بەسەرتا زاڵ بوو.
لەبەر ئەوەی بێڕەحمترین ئەڤین بووی و منیش غەریبترین عەشق.
ئەڤینی تۆ مەحکەم نەبوو لە پێناوم. من دوورترینت بووم. دڵنیا بە لەوەی کە من، ھەرگیز خۆشەویستی تۆ نەبووم. ئەوە، ئەم شەڕە سەلماندی. بە پێست و خوێنەوە سەلماندی.
شەڕێکی ھەرەقورسی چەندساڵە بوو.
ھەرچەنەش بە ھەرشێوەیەک ھەوڵم دا بجەنگیت بەرامبەر شەڕڤانانی فەرامۆشی، نەکرا. نەجەنگای.
فەرماندەی ئەڤینت، فەرماندەیەکی ناشایست بوو.
ببورە ئازیزم... ببورە باوان؛
بەڵام سوپای جەنگەندەی فەرامۆشی بەھێزتر بوو لە ئەڤینی ھەمیشە نادیاری تۆ.
کوژرای. شەھید بووی. شەھیدی ھێزی خۆت.
شەڕڤانانی فەرامۆشی، پێکی بردنەوەیان لێک دا؛ بێ ئەوەی بزانن فەرماندەکەیان | کە من بووم | بەم کارەساتە، لە غوربەتێکی ئەبەدیا، نوقم بوو. بەڵام پێکەنیم و منیش پێکم ھەڵداوە؛ بە چاوێک، تەژی فرمێسک و دڵێکی تۆقاو، دڵێکی تەقاو و ناقێکی چنراو.
ـ
کوژرای و
لە ئاکامدا فەرامۆش کرای.
فەرامۆشم کردی ئازیزم.
ژیانت باش.
ماهی سیاه کوچولو...
ما را در سایت ماهی سیاه کوچولو دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 163