گەشاوە جاف

خرید بک لینک

جارێکی تر له دایک دهبمهوه.

ئهم جاره جیاواز له منداڵیم

له منداڵدانی ژنێکدا گهوره نابم.

نۆ مانگیش ههڵم ناگرێت

که وادهی لهدایک بوونم هات، ناگریم

ژیانیش بهدهممهوه خهندهی مجامهله ناکات.

جارێکیتر لهدایک دهبمهوه.

له منداڵدانی ژیانی غوربهتییما ئهپشکوێم و

سهفهر دهبێته توێشووی نۆمانگهم.

ئهمجاره خۆم بڕیار دهدهم کێم و چیم.

ئهمجاره ڕوخساری کهس ڕهش ناکهم.

گهمهی ژیان لهگهڵ کهس بهش ناکهم.

چاوهکانم قهت فێری چاوهڕوانی ناکهم.

دهستهکانم بۆ هیچ کهسێ درێژ ناکهم.

ئهمجاره قاچهکانم ههنگاویان ڕووهو قیبلهی ماڵهکهی تۆ نانێت.

جارێکیتر له دایک ئهبمهوه.

ئهم جارهیان بێکهس بێکهس

ههر بهڕووتی ئهڕژێمه ژیانهوه.

ئهمجارهیان ههوری ڕهشی ئاسمان، لهگهڵ خۆمدا ڕادهماڵم.

ئهمجارهیان دییهکانم ئهسرینی ئاسوودهیی ئهڕێژن.

ئهمجارهیان له باڵهخانهی شادییهوه ئهڕوانم و

له تهنهاییشدا نامرم.

لهدایک دهبمهوه له ناو منداڵدانی ئهزموونهکانی ژیان.

دێمهوه دنیای بێ دابڕان.

ئهمجاره دهرگای دڵم بۆ هیچ کهسی واڵاناکهم.

ئهمجاره ژیان به جۆرێکی نوێ مامهڵهدهکهم.

ئهمجاره بۆ خۆم ئهژیم سهرمهستانه.

ئهمجاره لهشیری مهمکی ژنێک ناخۆم.

به ههنگوینی جوانی سرووشت خۆ گۆش ئهکهم.

شهرابی بهرههمی تواناکانم بهعهشقه ئهنۆشم.

ئهمجاره گوڵی تهمهن به خۆشهویستی ئاودهدهم.

به بۆنی گوڵ و جوانیهکان.

لهم دنیا بهههشت بۆ خۆم دروست ئهکهم.

گشت ئاگرهکانی دۆزهخی ڕۆحم خامۆش ئهکهم.

بۆ ههردهم خامۆشی دهکهم.

سهر لهنوێ لهدایک دهبمهوه.

| گهشاوه ازجاف نیلوبلاگ |

ماهی سیاه کوچولو...

ما را در سایت ماهی سیاه کوچولو دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 171 تاريخ: چهارشنبه 6 آذر 1398 ساعت: 20:56

صفحه بندی